بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جولێس کۆندێ بە ئامادەبوون لە ئۆفیسی خوان لاپۆرتا گرێبەستی لەگەڵ یانەی
بەرشەلۆنە تا ساڵی 2030 واژۆکرد. گرێبەستی پێشووی ئەم بەرگریکارە فەرەنسییە تاوەکو
ساڵی 2027 بوو و هەینی رابردوو گەیشتە ڕێکەوتنێک بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی لە
بەرشەلۆنە.
ئەم بەرگریکارە خۆشحاڵی خۆی بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکە دەربڕی
و گوتی: من زۆر دڵخۆشم بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەم. پرۆسەکە تا ڕادەیەک ئاسان
بوو. من زۆر دڵخۆشم و بۆ من و ئەم یانەیە ئاسان بوو بگەینە ڕێککەوتن./.