بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرشەلۆنە بڕیارێکی ڕوونی داوە سەبارەت بە دیاریکردنی جێگرەوەی لیڤاندۆڤسکی لە هێڵی هێرشبەریدا و پێیوایە باشترین بژاردە بۆ پڕکردنەوەی جێگەی ئەم یاریزانە لەپێکهاتەی یانەکەدا ئەلڤارێزە کە ئێستا درێسی ئەتلەتیکۆ مەدریدی لەبەرە.

میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە لاپۆرتا بەڕێوبەرانی دیکەی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەلڤارێز لە پێشترە بەسەر هەڵبژاردەکانی دیکە وەک ڕافائێل لیاو. بێگومان ئامانجی ڕاستەوخۆی بەرشەلۆنە هێنانی خێرای ئەم هێرشبەرە نییە، بەڵکو پلاندانانە بۆ وەرزی 2026-2027 کە گرێبەستی ئێستای لیڤاندۆڤسکی کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت یانەکە جێبهێڵێت.

جولیان ئەلڤارێز کە پێشتر لە پێکهاتەی مانچستەرسیتی یاریی کردووە، ئێستا وەرزێکی سەرنجڕاکێشی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بەسەربردووە و 29 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکردووە./.