بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تۆم فلێچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند کە برسێتی لە غەززە دەبوو " هەموومان نیگەران بکات " و دەکرا بە تەواوی ڕێگری لێ بکرایە ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان " بە شێوەیەکی سیستماتیکی " ڕێگری لە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە خۆراکییەکان نەکردبا.
فلێچەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەمە برسێتییەکە کە دەمانتوانی ڕێگریی لێبکەین ئەگەر باشتر بمانزانیایە. بەڵام بە هۆی گەمارۆدانی سیستماتیکی ئیسرائیلەوە هاوکارییە خۆراکییەکان لە سنورەکاندا ڕێگری دەکرێن و ئەم برسێتییە دەبێت هەموومان نیگەران بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە ساتێکی شەرمەزاریی بەکۆمەڵە و پێموایە هەموومان بە جۆرێک هەستی پێدەکەین.
کۆمیسەری باڵای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە " برسێتی لە غەززە دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی کارەکانی حکومەتی ئیسرائیلە "، ئاماژەی بەوەشکرد کە " مەرگ لە برسێتی لە غەززە ڕەنگە ببێتە تاوانی جەنگی کوشتنی بە ئەنقەست ".
شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن 500 هەزار کەس ڕوبەڕوی برسێتی " کارەساتبار " بوونەتەوە. دوای چەند مانگێک لە هۆشداریدان لە بارەی دۆخی مرۆیی و برسێتی بەربڵاو لە خاکی گەمارۆدراوی فەڵەستین، دەزگای پۆلێنکردنی ئاسایشی خۆراک کە بنکەکەی لە ڕۆمایە، پشتڕاستی کردەوە، شاری غەززە کە نزیکەی لەسەدا 20 ی کەرتی غەززە دەگرێتەوە، ڕوبەڕوی برسێتی دەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە " ناتوانین ڕێگە بدەین ئەم دۆخە بە بێ سزا بەردەوام بێت، برسێتی لە غەززە کارەساتێکی درووستکراوی مرۆڤە، برسیکردنی خەڵک بۆ مەبەستی سەربازی تاوانی جەنگە "./.