بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ڕۆبن دیاس بەرگریکاری پورتوگال دوای بردنەوەی هەڵبژاردەکەی بەسەر ئیسپانیا
ڕایگەیاند: ئێمە زۆر دڵخۆشین. بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی بۆ وڵاتەکەت هەستێکی جیاوازە.
وابزانم هەمووان لە ماڵەوە، وەک ئێمە لێرە لە یاریگادا، شانازی بەم دەستکەوتەوە دەکەن.
جگە لەم نازناوە گەیشتینە قۆناغی کۆتایی چوار هەڵبژاردە و بەرامبەر هەڵبژاردەکانی
ئەڵمانیا و ئیسپانیا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا.
ناوبراو
وتیشی: ئێمە هەمیشە زۆر بەرزخوازین. ئێمە تیپێکمان هەیە کە ڕێگەمان پێدەدات ئامانجی
گەورەمان هەبێت. وەک چەندین جار گوتووم، نهێنی سەرکەوتنمان لەوەدایە کە توانامان هەیە
لە هەموو دەرفەتێکی نوێ و لە هەموو قۆناغێکدا یەکبگرین.
ئەگەر لێم
بپرسیت ئایا گەیشتووینەتە تەواوی تواناکانمان، دەڵێم نەخێر، تەنانەت لێی نزیک نەبووینەوە.
ئەم پاڵەوانێتییە نمایشێکی باش بوو بۆ ئەو ڕێگایە کە پێویستە بیبڕین بۆ گەیشتن بە
لوتکەی تواناکانمان./.