بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیوەی یەکەمی یاری کۆتایی جامی سوپەری سعوودیە لە نێوان ئەهلی و نەسر بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێهات. ڕۆناڵدۆ گۆلی یەکەمی بۆ یانەی نەسر تۆمارکرد.

بەڵام ئەم گوڵە تەنیا گوڵێکی ئاسایی نەبوو. چونکە ڕۆناڵدۆ توانی سەدهەمین گۆڵی خۆی بە درێسی نەسرەوە تۆمار بکات و بووە تاکە یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا کە زیاتر لە 100 گۆڵی بۆ چوار یانەی جیاواز تۆمار کردووە. پێشتر لە ڕیال مەدرید و مانچستەر یۆنایتد و یوڤێنتوسدا ژمارەی پێوانەیی لەو شێوەیەی تۆمارکردبوو و ئێستاش ئەم شانازیە مێژووییەی لە یانەی نەسریش بەدەستهێناوە./.