بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کانزاکان ماددەی کیمیایی گرنگن بۆ جەستە کە لە پرۆسەی جۆراوجۆردا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن. ئەم ماددانە بە بڕێکی کەم پێویستن بۆ جەستە، بەڵام بەبێ ئەوان تەندرووستی جەستەیی و دەروونی تێکدەچێت. کانزاکانی وەک کالسیۆم، ئاسن، زینک، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و فۆسفۆر ڕۆڵی گرنگ لە لەشدا دەگێڕن.

فۆسفۆر: ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێکهاتەی ئێسک و بەرهەمهێنانی وزە

پۆتاسیۆم: پاراستنی هاوسەنگی شلەکان، ڕێکخستنی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن

مەگنیسیۆم: ڕێکخستنی کاری ماسولکە و دەمارەکان، یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی وزە

زینک: سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، برینەکان چاک دەکاتەوە و تەندروستی پێست دەپارێزێت

کالسیۆم: بۆ بەهێزی ئێسک و ددان گرنگە و یارمەتی کاری ماسولکەکان و کۆئەندامی دەمار دەدات

ئاسن: ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە دروستکردنی هیمۆگڵۆبین لە خوێن و گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکان./.