بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیش ئەنجامدانى هێرشەکەى لالەزار، شەوى ڕوداوەکە لە ئۆفیسى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و پنتاگۆنەوە چەند جارێک پەیوەندى بە بافڵ تاڵەبانییەوە کراوە، بەڵام پەیوەندییەکان فەرامۆشکراون و وەڵام نەدراونەتەوە، بەوەش بەرپرسانى ئیدارەى ئەمریکا تورەبوون و ئێستا یەکێتى دەیەوێت پەیوەندى بکاتەوە بەوانەوە و هیچ وەڵامێک نادرێتەوە.

چەند بەرپرسێکى ئیدارەى ئەمریکا و وەزارەتى بەرگرى و ئاژانسى هەواڵگرى سى ئاى ئەى، زۆر توڕەن لە بافڵ تاڵەبانی بە هۆى شێوازى مامەڵەکردنى لە گەڵ دۆسیەى لاهور شێخ جەنگى. 

بە وتەى سەرچاوە ئاگادارەکان، بافڵ تاڵەبانی چەند ڕۆێک پێشتر بە بەرپرسە ئەمریکییەکانى وتووە لاهور شێخ جەنگى پیلانى کوشتنى منى داڕشتووە، ئەمەش وایکردوە کە ئەمریکییەکان پلانى خێرا بگرنە بەر، بەڵام پلانى ئەمریکییەکان ئەوەنەبووە کە لاهور شێخ جەنگى دەستگیربکرێت چونکە ترسیان لەوەبووە ئەم کارە پشێویەکى جەماوەریی درووستبکات و پشتیوانییەکانى لاهور زیادبکات، بەڵکوو ویستویانە بە ڕێگاى یاسایی ئەم دۆسیە یەکلایی بکرێتەوە.

لە دوێنیوە بە تەواوى لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە و ئەمریکییەکان بە چڕى هاتونەتە سەر هێڵ و  یەکێک لە ڕاویژکارەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا وتویەتى بافڵ تاڵەبانی هەڵەیەکى کردوە و دەبێت باجەکەى بدات./.