بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزای گۆڕانکاری تۆپی
پێی ئەوروپا ڕایگەیاند کە جیانلویجی دۆناروما لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی گەیشتووەتە
ڕێکەوتن. دانوستانەکانی نێوان مانچستەر سیتی و پاریس سانجێرمان بەردەوامە و پێشبینی
دەکرێت ئەم گواستنەوەیە بە بڕێکی کەمتر لە نرخی داواکراوی سەرەتایی 50 ملیۆن یۆرۆ
ئەنجام بدرێت.
ئەم گۆڵپارێزە
ئیتالییە کە بە مەرجەکانی پاریس سانجێرمان گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە، لە هاوینی
2021 یانەی میلانی جێهێشت و بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە
کرد./.