بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانوستانکارانی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا سبەی سێشەممە لە ژنێڤ کۆدەبنەوە تا دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران تاوتوێ بکەن.
لەو دانوستانانەدا دۆسیەی ئەتۆمی و سزاکانی سەر ئێران تاوتوێ دەکرێت.
کۆبوونەوەکەش لە سەر ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوەی هەر چوار وڵات دەبێت.
ڕۆژی هەینی وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵاتی ئەروووپی و هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بە تەلەفوون لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژیان کرد./.