بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی بە ئاماژە بە شەهیدبوونی لانیکەم 20 کەس لە نەخۆشە و فەرمانبەران و هەروەها 5 پەیامنێر لەم بۆردومانە دڕندانەدا، بە تاوانێکی جەنگی پێناسەی کرد کە لە چوارچێوەی کۆمەڵکوژیی فەڵەستینییەکان و لەناوبردنی ئەم وڵاتە وەک گەل و ناسنامەیەک دەکرێت.
ناوبراو بەردەوامی بێ کرداریی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بانگەشەکارانی مافی مرۆڤی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بە شەرمەزارکەر ناو برد و وتی: سەرجەم وڵاتان بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقییان بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و سزادانی تاوانباران و ڕەگەزپەرستان لە ئەستۆیە./.