بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی ئەهلی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بەرامبەر یانەی نەسر نازناوی
جامی سوپەری سعوودیەی بەدەستهێنا.
لێژنەی چاودێری
تۆپی پێی سعوودیە دوای کشانەوەی یانەی هیلال لە خولەکە، سزای یانەکەی دا. سزاکەش
قەدەغەکردنیان بوو لە پاڵەوانێتیی وەرزی داهاتوو.
یەعقوب موتەیر،
ڕاوێژکاری یاسایی سعودیە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پشتڕاستی کردەوە، ئەگەری
هەیە نازناوی جامی سوپەری سعودیە لە یانەی ئەهلی بسەندرێتەوە، ئەگەر نەسر سکاڵا تۆمار بکات. هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێشتا بە تەواوی بریارەکانی لێژنەی چاودێری دەرنەکراووە، چونکە
ئەگەر نەسر سکاڵا تۆماربکات دەکرێت هیلال بە دۆراو هەژمار بکرێت و یانەی قادسیە
سەربکەوێت بۆ یاریی کۆتایی./.