بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، دێمبێلی پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان و چامپیۆنزلیگە، بەڵام ڕەنگە بەم
زووانە وەک باشترین یاریزانی جیهان بناسرێت. ئاستە نایابەکەی لە وەرزی 2024-2025
وای لێکردووە ببێتە ڕکابەرێکی جیدی و بەناوبانگ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین.
ئەم ئەستێره فەرەنسییه له چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت به ئەزموونی
خۆی له بەرشەلۆنه دووپاتی کردەوه که ئەوەندەی بتوانێت له مێسی زۆر شت فێر بووه.
ڕایگەیاند: هەر لە یەکەم ڕۆژەوە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ
مێسی هەبوو. ئەو زۆر ئامۆژگاری باشی پێدام. ئەو کەسێک بوو کە بە نهێنی دەیزانی چیت دەوێت. پێی گوتم ئەگەر بمەوێت
خەونەکانم بەدەست بهێنم، دەبێت جیدی بم. دوای ئەوە سەیری ئەوەم دەکرد و فێربووم کە
ئەو لە کاتی ڕاهێنان و یاریدا چی دەکات./.