بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری کۆریای باشور لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە شەڕی ئێستای کەرتی غەززە ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بە کۆتایی بگات.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام لە پەیوەندیدایە و پێویستی کۆتاییهاتنی بەپەلەی شەڕەکەی پێڕاگەیاندووە.

ترەمپ ڕایگەیاند کە شەڕەکە بە کۆتایی دەگات بەڵام خەڵک ناتوانن 7 ی تشرینی یەکەم لەبیربکەن./.