بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئامۆژگارییە خۆراکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەبێت ژنان نزیکەی 25
گرام ڕیشاڵ و پیاوان نزیکەی 35 گرام ڕیشاڵ لە ڕۆژێکدا بخۆن. بۆ ئەم مەبەستە باشترە
خۆراکی پڕ ڕیشاڵە دیاری بکەن.
ڕیشاڵ لە
خۆراکە ڕووەکییە جۆراوجۆرەکاندا هەیە، لەوانە میوە، سەوزە و پاقلەمەنی، دانەوێڵە و
چەرەسات. جیاواز لە کاربۆهیدراتەکانی دیکە، وەک شەکر کە بە خێرایی دەچنە ناو خوێنەوە،
جەستە ڕیشاڵ هەرس ناکات و بە ئاسانی لە کۆئەندامی هەرسدا تێدەپەڕێت. بەڵام لەکاتی
جوڵە لەناو کۆئەندامی هەرس و پێش دەرچوون لە جەستە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و
خواردنی ڕیشاڵ بێسوود نییە.
سوودەکانی
ڕیشاڵ بریتین لە:
1- تەندرووستی
کۆئەندامی هەرس:
ڕیشاڵ یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە
و ڕێگری لە قەبزی. لەلایەکی ترەوە، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی
سکچوون بە هەڵمژینی ئاوی زیادە.
2- کۆنتڕۆڵکردنی
کێش:
ئەو خۆراکانەی
پڕ ڕیشاڵن زۆرجار کالۆری کەمتریان تێدایە و هەست بە تێری دروست دەکەن. ئەمەش یارمەتیدەرە
بۆ کۆنترۆڵکردنی حەزی خواردن و کێش.
3- کۆنتڕۆڵکردنی
شەکری خوێن:
ڕیشاڵ یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکری
خوێن بە خاوکردنەوەی هەڵمژینی شەکر، کە بۆ کەسانی تووشبوو بە شەکرە سوودبەخشە.
4- تەندرووستی
دڵ:
ڕیشاڵ پەیوەندی
بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ هەیە و یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی
ئاستی کۆلیسترۆل بە هەڵمژین و لەناوبردنی لە جەستە./.