بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەکتریای بەسوود لە ڕیخۆڵەدا کاری جۆراوجۆریان هەیە، هەر لە ئاسانکردنی هەرسکردن تا کۆنترۆڵکردنی کێش. بەڵام شایانی باسە بۆ ڕێکخستن و بەرهەمهێنانی ئەم بەکتریایە لە ڕیخۆڵەدا، جەستە پێویستی بە خۆراکێک هەیە کە پرێبایۆتیکی تێدایە. دەتوانیت پرێبایۆتیک وەربگریت هەم لە ڕێگەی تەواوکەرەکان و هەم لە زۆربەی خۆراکەکان کە بە سروشتی ئەم جۆرە ڕیشاڵەیان تێدایە.

پیاز:

پیاز جۆرێک کاربۆهیدراتی تێدایە کە پێی دەوترێت فروکتۆلیگۆساکاراید. ئەم جۆرە کاربۆهیدراتە دەتوانێت وەک جێگرەوەیەکی کەم کالۆری بۆ بەدەستهێنانی شەکر لە خواردن خزمەت بکات و هەروەها دەتوانێت وەک پرێبایۆتیک کار بکات.

سیر:

توێژینەوەکان دەریدەخەن سیر ڕۆڵێکی گرنگ لە گەشەکردنی بەکتریای ڕیخۆڵە هەیە و وەک پرێبایۆتیک کار دەکات. هەروەها سیر دەتوانێت ڕێگری لە گەشەی بەکتریای زیانبەخش بکات لە ڕیخۆڵەدا.

مۆز:

مۆز جگە لە ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان نیشاستەیەکی بەهێزی تێدایە. بە پێی توێژینەوەکان، زۆرترین ڕێژەی نیشاستەی بەهێز لە مۆزدا دەبینیت کە پێدەچێت کاریگەری پرێبایۆتیک هەبێت.

فاسۆلیا:

جۆرەکانی فاسۆلیا سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ڕیشاڵ و پرێبایۆتیک. ئەنجامەکانی توێژینەوەیەک دەریخستووە کە خواردنی بەردەوامی فاسۆلیا دەبێتە هۆی باشتربوونی بەکتریای ڕیخۆڵە. هەروەها دەگوترێت خواردنی فاسۆلیا دەتوانێت ڕێگری لە شێرپەنجە بکات و لەوانەیە بۆ لایەنەکانی دیکەی تەندرووستی هەرس سوودبەخش بێت.

سێو:

سێو، پێکتین جۆرێک لە ڕیشاڵی تێدایە کە وەک پرێبایۆتیک کار دەکات. پێکتین دەتوانێت پرێبایۆتیکی بەسوود لە جەستە بەهێز بکات و ژمارەی بەکتریای زیانبەخش لە ڕیخۆڵەدا کەم بکاتەوە./.