بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جارێکی دیکه ڕەگەزپەرستی لە وەرزشدا. جارێکی دیکه ڕەگەزپەرستی لە کۆمەڵگادا. ئەم ڕووداوە هێشتا بەردەوامە. بەلایەنی کەمەوە دوو بینەر لاسایی دەنگی مەیمونیان کردەوە بەرامبەر ئێمباپێ و ڤینیسیۆس. ئەم ڕووداوە شەوی یەکشەممە لەناو یاریگادا ڕوویدا و لەلایەن دوو بەشی جیاوازی هاندەرانی ڕکابەرەوە ئەنجامدرا.

ئەمە کێشەیەکی بێ کۆتاییە. لالیگا کە هەمیشە زۆر توند دژی ڕەگەزپەرستی بووە، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکات و ڕێوشوێنی پێویست لەبەرچاو دەگرێت. ڕێوشوێنی توند پێویستە بۆ ناساندنی تاوانباران و دادگاییکردنیان. ڕەگەزپەرستی تاوانە. دەبێت سزا بدرێت./.