بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، هەڵبژاردەی بەرازیل لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاری کۆتایی قۆناغی هەڵبژاردنی
مۆندیالی ئەمریکای باشوور ڕاگەیاند. لەو لیستەی ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند، دوو یاریزانی
سەرەکی ئامادە نەبوون: نەیمار و ڤینیسیۆس جونیۆر. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆژنامەنووسانی
بەرازیل بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێشتر زانیویانە ڤینیسیۆس بانگ ناکرێت، زیاتر
جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە نەیمار بانگهێشت نەکراوە.
ئەنچیلۆتی ڕوونیکردەوە: ئەمە
دووەم لیستمە و یاریزانی نوێ تێیدا ئامادەن. نەیمار لە لیستەکەدا نییە بەهۆی کێشەیەکی
بچووکەوە کە هەفتەی ڕابردوو بۆی ڕوویدا. بەڵام پێویست ناکات نەیمار تاقی بکەینەوە.
هەمووان دەیناسن: هەم ستافی تەکنیکی و هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەم هاندەرانی بەرازیل.
نەیمار وەک
هەر یاریزانێکی دیکە دەبێت لەبارێکی جەستەیی باشدا بێت بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی هەڵبژاردەی
نیشتمانی بدات. ئەم دوو یارییە دوایین قۆناغی هەڵبژاردنی مۆندیالن و دەبێت ئەم قۆناغە
بە باشترین شێوە کۆتایی پێبهێنین./.