بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردەی بەرازیل لیستی یاریزانەکانی بۆ دوو یاری کۆتایی قۆنا‌غی هەڵبژاردنی مۆندیالی ئەمریکای باشوور ڕاگەیاند. لەو لیستەی ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند، دوو یاریزانی سەرەکی ئامادە نەبوون: نەیمار و ڤینیسیۆس جونیۆر. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆژنامەنووسانی بەرازیل بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پێشتر زانیویانە ڤینیسیۆس بانگ ناکرێت، زیاتر جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە نەیمار بانگهێشت نەکراوە.

ئەنچیلۆتی ڕوونیکردەوە: ئەمە دووەم لیستمە و یاریزانی نوێ تێیدا ئامادەن. نەیمار لە لیستەکەدا نییە بەهۆی کێشەیەکی بچووکەوە کە هەفتەی ڕابردوو بۆی ڕوویدا. بەڵام پێویست ناکات نەیمار تاقی بکەینەوە. هەمووان دەیناسن: هەم ستافی تەکنیکی و هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەم هاندەرانی بەرازیل.

نەیمار وەک هەر یاریزانێکی دیکە دەبێت لەبارێکی جەستەیی باشدا بێت بۆ ئەوەی بتوانێت یارمەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بدات. ئەم دوو یارییە دوایین قۆنا‌غی هەڵبژاردنی مۆندیالن و دەبێت ئەم قۆناغە بە باشترین شێوە کۆتایی پێبهێنین./.