بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم چەند هەفتەیەی دواییدا قسەی زۆر لەسەر ئەگەری رۆیشتنی یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی بەرشەلۆنە کراوە. بەڵام ئەو دەنگۆیانه ڕاست بوون و یانەی بەرشەلۆنه ئۆفرێکی فەرمی له لایەن یانەی چێڵسی بۆ فرۆشتنی فێرمین لۆپێز پێگەیشتووه.

میدیای وەرزشی بڵاویانکردووەتەوە کە یانەی چێڵسی ئێستا کەڵکی لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی وەرگرتووە و ئۆفەرێکی فەرمی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە بەرشەلۆنە کردووە بۆ ئەو یاریزانە ئیسپانییە. ئاشکرایە کە بەرشەلۆنە بە وردی بیر لەو پێشنیارە دەکاتەوە، چونکە ڕۆیشتنی فێرمین بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت هەموو کێشە داراییە کورتخایەنەکانی ئەم یانەیە چارەسەر بکات./.