بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، جبریل ڕەجوب سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەلەستین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
لە فیفا و لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپی و سەرجەم دامەزراوە وەرزشییەکانی جیهان داوای
کرد هەنگاوی یەکلاکەرەوە بنێن بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر وەرزشی فەلەستین.
ڕەجوب لە
لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند: فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لە بەرپرسیارێتی خۆی سەبارەت
بەوەی بەسەر وەرزشی فەلەستیندا دێت شکستی هێناوە و لەجیاتی جێبەجێکردنی یاساکان بە
سیاسەتێکی هەڵە ڕەفتار دەکات. هەروەها بێدەنگی فیفا سەبارەت بە سنووردارکردنی
ئازادی هاتوچۆی یاریزانانی فەلەستینی و وێرانکردنی ژێرخانی وەرزشی، یەکسانە بە
هاوکاری ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی./.