بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گارناچۆ لە پێکهاتەی سەرەکی مانچستەر یۆنایتد دوورخرایەوە و پێناچێت جارێکی دیکە لەژێر ڕاهێنەرایەتی ئاموریم یاری بۆ ئەم تیپە بکات. هەر بەو هۆیەشەوە لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشیدا، یانەی چێڵسی بە بژاردەی سەرەکی دادەنرێت بۆ کڕینی ئەم یاریزانە ئەرجەنتینیە.

میدیا وەرزشییەکانی بەریتانیا بڵاویان کردووەتەوە کە چێڵسی لە ئێستادا هیوادارە نرخی 50 ملیۆن پۆند بۆ گارناچۆ دابەزێنێت، چونکە ئامادەن دانوستان بکەن بۆ دابەزاندنی ئەو بڕە پارەیە لە نێوان 25 بۆ 35 ملیۆن پۆند.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە وەرزی گۆرانکاری وەرزشی هاوینەی رۆژی دووشەممەی داهاتوو دادەخرێت، رەنگە یۆنایتد ناچار بێت ئەم یاریزانە تەمەن 21 ساڵە بە بڕێکی کەمتر لە نرخی سەرەتایی بفرۆشێت بۆ ڕێگریکردن لە کێشەی زیاتر لە ماوەی ئەم وەرزەدا بۆ تیپی ئاموریم./.