بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە برۆنۆ فێرناندێز ئامادەیە لە کۆتایی وەرزی 2025 یانەکە جێبهێڵێت بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر کێشەیەک پێش ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی پورتوگال بکات بۆ مۆندیال.

فێرناندێز بیر لە گواستنەوەی بۆ خولی سعوودیە، خولی ئەمریکا یان یەکێک لە خولە گەورەکانی ئەورووپا دەکاتەوە. هەروەها دەوترێت ئەو یاریزانه له پەیوەندیدا لەگەڵ یانەکانی نەسر و ئیتیحاد. سەرەڕای ئەم بارودۆخە، یۆنایتد بژاردەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ 12 مانگی دیکەشی هەیە./.