بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، نەیمار لە لیستی ئەم دواییەی هەڵبژاردەی بەرازیلدا نەبوو کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕایگەیاند. ئەنچیلۆتی
دووپاتی کردەوە کە ئەم هێرشبەرە ڕووبەڕووی کێشەیەکی بچووک بووە کە پێویستە پێش دەستپێکردنی
یارییەکان چارەسەر بکرێت. ئێستا دیارە نەیمار خۆی کاردانەوەی لەسەر ئەم بابەتە هەبووە.
ئەو پەیامێکی مانادار لەگەڵ وێنەیەکی وەرزشی لە ناو یاریگادا
لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاو کردەوە: سەرکەوتن لە ئارەزوو،
سووربوون و بەردەوامی لە بەدەستهێنانی ئامانجێکەوە سەرچاوە دەگرێت. تەنانەت ئەگەر
نەگەیتە ئامانجەکەت، ئەوانەی بەدوای کێشەکاندا دەگەڕێن و بەسەریاندا زاڵ دەبن، بەلایەنی
کەمەوە ئەرکی شایانی ستایشکردن جێبەجێ دەکەن./.