بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پێدەچێت یانەی میلان له مانچسته رسیتی پرسی له بارودۆخی ئاکانجی کردووه
که له پلانەکانی پێپ گواردیۆلا جێگەی نییه. فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتی کردووەتەوە کە
میلان پێداچوونەوە بە دۆخی ئەو بەرگریکارە کردووە و ئامادەیە ئۆفەرێک بۆ گرێبەستکردن
لەگەڵی پێشکەش بکات.
بە وتەی رۆمانۆ، ئەم بەرگریکارە بەئەزموونەی سیتی یەکێکە
لەو سێ هەڵبژاردەیە کە لە لیستی بەرگریکارەکانی میلاندا هەیە. پێشتر یانەی مانچستەر
سیتی ڕازی بوو بە گواستنەوەی ئاکانجی بۆ گەڵاتەسەرای بە بڕی 17.5 ملیۆن یۆرۆ بەڵام
ئەم یاریزانە تەمەن 30 ساڵە گواستنەوەی بۆ تورکیا ڕەتکردووەتەوە./.