بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێسی لە یارییەکدا کە زۆر گرنگ بوو بۆ یانەی ئینتەر میامی، دوو گۆڵی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 3-1 بەرامبەر ئۆرلاندۆ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و تیپەکەی گەیشتە یاری کۆتایی جامی خولەکان لە ئەمریکا.

دی پاوڵ، هاوڕێی مێسی لە ئینتەر میامی ستایشی مێسی کرد و گوتی: لیۆنێل میسی جارێکی تر نیشانی دا کە بۆچی گەورەترین یاریزانە لە مێژووی ئەم وەرزشەدا. ئەو هەمیشە ڕۆڵی سەرەکی لە یاریەکاندا دەگێڕێت، هەروەک چۆن لە مۆندیالدا کردی.

بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەنەبوونی خاڤیێر ماسکێرانۆ، یاریدەدەری خاڤیێر مۆرالێس سەبارەت بە ئاستی مێسی گوتی: وشەکان بەس نییە بۆ وەسفکردنی ئەو. مێسی ڕاهێنانی نەکردبوو بەڵام هات و 90 خولەک یاریی کرد. هەبوونی ئەو سوودێکی گەورەیە بۆ ئێمە و بۆ هاندەران، سەیرکردنی گۆڵەکانی جێگەی خۆشحاڵییە. ئێمە زۆر دڵخۆشین. ئەو وەک سەرکردەیە هەم لە ناو و هەم لە دەرەوەی یاریگاوە./.