بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیوەندی کریستۆفەر نکونکو بە یانەی میلان پشتڕاست کرایەوە لە کاتێکدا کە ئەویش لەژێر چاودێری بایرن میونشندا بوو.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزای گۆڕانکاری تۆپی پێی ئەوروپا ڕایگەیاند: ڕێکەوتنێک له نێوان هەر دوو یانەی میلان و چێلسی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم هێرشبەره فەرەنسییه کراوه. گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ میلان بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لەگەل پاداشت پشتڕاست دەکرێتەوە و ئەمڕۆ هەردوو یانەی میلان و چێڵسی بڕیارە بەڵگەنامە پێویستەکان ئاڵوگۆڕ بکەن./.