بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک بە کەناڵی جزیرەیان ڕاگەیاندووە
کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بنکە سەربازییەکانی سوریای لە ناوچەی ئەلکسوە لە باشوری
دیمەشق کردووەتە ئامانج.
هێرشەکان لە پاش دەرهێنانی کوژراوانی هێرشەکەی دوێنی لە لایەن سوپای
سوریاوە بووە.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکان و درۆنەکانی سوپای زایۆنیست
بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە./.