بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید وتی: چەند هەڕەشە بەرۆکی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووە و داوا دەکەم ئەوانەی لەم کۆنفرانسە میوانن بچن سەردانی هەڵەبجە بکەن و ئاستی دڕندەیی دیکتاتۆری بەعس ببینن.

ناوبراو وتی: سەرۆک مام جەلال دوای خۆی میراتییەکی بەجێهێشت کە جێگەی شانازییە.

لەتیف رەشید باسی لەوە کرد، لە وڵاتانی پێشکەوتوو دیموکراسییەت چووەتە خزمەتی دەوڵەمەندەکان و زۆرجار تەکنەلۆژیا بۆ خزمەتی دەسەڵاتداران بەکاردێت و تاکو دێت جیاوازی نێوان هەژار و دەوڵەمەند زیاتر دەبێت.

دووپاتیشی کردەوە کە، ئەوەی لە غەززە روودەدات قبوڵکراو نییە و هەڵوێستی عێراق ئەوەیە کە بە تووندی سەرکۆنەی توندوتیژییەکان دەکات و پێویستیشە دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین دابمەزرێت./.