بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی سەنایی ڕاوێژکاری سیاسیی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەردانی وڵاتی چین دەکات.

سەنایی سەبارەت بە سەردانەکە ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران یەکشەممەی داهاتوو سەردانی پەکین دەکات و لە دوو کۆبوونەوەی لوتکەی شەنگەهای و شەنگەهای پڵەس بەشداری دەکات کە تێیدا زیاتر لە ٣٠ وڵات بەشداری دەکەن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە دکتۆر پزیشکیان لە گەڵ سەرۆک کۆماری چین و سەرۆکی وڵاتانی دیکەش لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا، کۆدەبێتەوە./.