بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاسن بەشێکی گرنگی خۆراکی تەندروستە، بەڵام زۆربەی خەڵک کەمی ئاسنیان لە جەستەدا هەیە. ئاسن بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا و بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین لە خوێندا گرنگە و لە گۆشت، میوە و سەوزەدا هەیە. بەڵام جگە لە گۆشت کە ئاسنێکی زۆری تێدایە، خورادنی دیکەش هەن کە ئاسنیان تێدایە.

خواردنەکانی وەک سپێناخی کوڵاو، فاسۆلیای سوور و سپی، نیسک و نۆک دەوڵەمەندن بە ئاسن. یەک کوپ فاسۆلیای سووری کوڵاو 5 ملیگرام ئاسن تێدایە. ئەو خوراکانەی کە فاسۆلیای سووریان تێدایە دەوڵەمەند بە ئاسن. سەرەڕای ئەوەش، فاسۆلیای سوور سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین، ڕیشاڵی ڕووەکی و دژە ئۆکسێنەرەکان.

نیسک دەتوانێ نزیکەی 6 ملیگرام ئاسن دابین بکات بۆ هەر کوپێک و هەروەها لە سەدا 30ی پێداویستی ڕۆژانەی ئاسن پڕ دەکاتەوە. بۆ باشتر هەڵمژینی ئاسن، نیسک لەگەڵ ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C تێکەڵ بکەن.

نۆکی کوڵاو سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ئاسن. یەک کوپی نزیکەی 5 ملیگرام ئاسنی تێدایە. نۆک هەروەها سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ پۆتاسیۆم، کالسیۆم، مەگنیسیۆم و خۆراکە گرنگەکانی دیکە./.