بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئاسن بەشێکی گرنگی خۆراکی تەندروستە، بەڵام زۆربەی خەڵک کەمی ئاسنیان لە
جەستەدا هەیە. ئاسن بۆ گواستنەوەی ئۆکسجین لە جەستەدا و بەرهەمهێنانی هیمۆگڵۆبین لە
خوێندا گرنگە و لە گۆشت، میوە و سەوزەدا هەیە. بەڵام جگە لە گۆشت کە ئاسنێکی زۆری تێدایە، خورادنی دیکەش هەن کە
ئاسنیان تێدایە.
خواردنەکانی
وەک سپێناخی کوڵاو، فاسۆلیای سوور و سپی، نیسک و نۆک دەوڵەمەندن بە ئاسن. یەک کوپ فاسۆلیای سووری کوڵاو 5 ملیگرام ئاسن تێدایە. ئەو خوراکانەی کە
فاسۆلیای سووریان تێدایە دەوڵەمەند بە ئاسن. سەرەڕای ئەوەش، فاسۆلیای سوور سەرچاوەیەکی
باشە بۆ پرۆتین، ڕیشاڵی ڕووەکی و دژە ئۆکسێنەرەکان.
نیسک دەتوانێ نزیکەی 6 ملیگرام ئاسن دابین بکات بۆ هەر
کوپێک و هەروەها لە سەدا 30ی پێداویستی ڕۆژانەی ئاسن پڕ دەکاتەوە. بۆ باشتر هەڵمژینی
ئاسن، نیسک لەگەڵ ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C تێکەڵ بکەن.
نۆکی کوڵاو سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ئاسن. یەک کوپی نزیکەی
5 ملیگرام ئاسنی تێدایە. نۆک هەروەها سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ پۆتاسیۆم، کالسیۆم،
مەگنیسیۆم و خۆراکە گرنگەکانی دیکە./.