بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەبوسەعیدە سەرۆکی بزوتنەوەی " وجود " لە عێراق سەبارەت بە پیلانێکی دەرەکی بە سەرکردایەتی ئەمریکا هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە کە ئامانجەکەی ڕێگرییە لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و گۆڕینی دەسەڵاتی ئێستا بە بیانوو و تۆمەتبارکردنی بێ بنەما.

ناوبراو وتی: ئامانج لەم پیلانگێڕییە، ڕێگرییە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە پێی سیستەمی ئێستا و هێنانە پێشەوەی سیستەمێک کە لایەنە شیعەکان دووربخاتەوە. ئەم گوشارانە لە پێناو سیناریۆی خستنی دەسەڵاتی ئێستای عێراق و دوورخستنەوەی شیعەکانە لە دەسەڵات و بەستێنی زاڵبوونی تەواوی ئەمریکا بە سەر عێراقدا دابین دەکات.

لە لایەکی دیکەوە، عەلی مێعماری شارەزای کاروباری ئەمنی لە عێراق ڕایگەیاندووە کە داعش هێشا لە کەمپی هولی سوریایە و ئەمەش بە مەترسییەکی جیدی بۆ ئەم وڵاتە دادەنرێت، بە تایبەت لە ڕێگای دزەکردنی تیرۆریستان بۆ ناوخۆی عێراق.

ڕاشیگەیاندووە کە سیاسەتی ئەمریکا تەنیا مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆیە، وەک ئەوەی کە لە ئەفغانستان بینراوە./.