بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پاش ماڵئاوایکردنی یانەی فەنەرباخچە لە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەرێوەبەرانی ئەو یانەیە
بڕیاری
دوورخستنەوەی مۆرینیۆیان لە یانەکەیان دا.
یانەی فەنەرباخچە
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: لە سەرەتای وەرزی
2024-2025 خۆسێ مۆرینیۆ راهێنەرایەتی یانەکەی کردووە و لە ئێستادا هاوکاری لەگەڵ ئەم
ڕاهێنەرە کۆتایی پێهاتووە. سوپاسی ئەو هەوڵانە دەکەین کە تا ئێستا بۆ یانەکەمان
داویەتی و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە درێژەی ژیانی وەرزشی پیشەگەریدا.
هەروەها
فابریزیۆ رۆمانۆ ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بەهۆی شکستی مۆرینیۆوە لە سەرخستنی فەنەرباخچە
بۆ چامپیۆنزلیگ دراوە./.