بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیک وۆلتیماد هێرشبەری یانەی شتوتگارت، پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵەوە دەکات. ئەم یاریزانە لە ڕابردوودا زۆر نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە یانەی بایرن میونشن. بە وتەی فابریزۆ رۆمانۆ، هەردوو یانەی شتوتگارت و نیوکاسڵ لەسەر تەواوی مەرجەکانی گواستنەوەی هێرشبەرەکە رێککەوتن و وۆلتیماد بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی یانەی نیوکاسڵ./.