بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا سبەی شەممە لە بەغدا دەست بە کشانەوە دەکەن.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو هێزانە لە ناوچەی سەوز، فڕۆکەخانەی بەغدا و بارەگای فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان کە تێیدا جێگیر کراون، دەکشێنەوە.

بە پێی ڕێکەوتنی عێراق و ئەمریکا لە ساڵی ڕابردوو، هێزەکانی ئەمریکا یەک ساڵی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە.

پێشتر حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردبووەوە کە یەکەم قۆناغی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەیلولی ٢٠٢٥ دەبێت و کۆتایی دووەم قۆناغی لە ساڵی ٢٠٢٦ دەبێت./.