بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئاکامی هەوڵە هەواڵگرییەکان و بە هاوئاهەنگی لە گەڵ دەزگای داد، ٨ کەسی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ڕژێمی زایۆنیستی لەم پارێزگایە دەستگیر کراون.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو کەسانە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مەشق و ڕاهێنانیان لە لایەن ئەفسەرانی مۆسادەوە پێکراوە و لە میانەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا زانیارییان لە سەر شوێنە گرنگ و هەستیارەکان بەو ڕژێمە داوە.

ڕاشیگەیاندووە کە دەست بە سەر کۆمەڵە کەرەستە و پێداویستییەکی تایبەت بە کردەوە تیرۆریستییەکان لەو گرووپە گیراوە./.