بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فانیا ئۆز ساڵزبێرگر
مێژوونووسی زایۆنیست وتی: میانەڕۆکان هیچ کات واز لە خەباتی خۆیان لە دژی حکومەتی
سەرکێشیکار ناهێنن. هیچ کەس ناتوانێت نکۆڵی لە داواکاری فەڵەستینییەکان بۆ هەبوونی
وڵاتێکی خاوەن دەسەڵات و سەروەری لە نیشتمانی خۆیاندا بکەن.
ناوبراو وتی: فەڵەستین لە ڕووبار تا زەریا و ئیسرائیلی
گەورە بوونیان نابێت. شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل تەنیا بە چارەسەری سیاسی و ناوچەیی
دەکرێت.
ڕاشیگەیاند کە دەبێت بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی
ڕژێمی زایۆنیستی بە سزای تاوانەکانی بگات./.