بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، مێهدی تارێمی کە ئەم هاوینە رۆیشتنی لە ئینتەر مسۆگەر بوو، دواجار ڕازی
بوو بە گواستنەوەی بۆ یانەی ئۆڵۆمپیاکۆس لە یۆنان دوای چەندین دەنگۆی جۆراوجۆر سەبارەت
بە داهاتووی پیشەگەری.
بە پێی ڕاپۆرتی
میدیاکانی یۆنان، مێهدی تارێمی لەگەڵ بەناوبانگترین یانەی یۆنان گەیشتووەتە ڕێکەوتن
و ساڵانە زیاتر لە 2 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت. هوەوەها ئینتەریش دوو ملیۆن یۆرۆ لە
گواستنەوەی هێرشبەرە ئێرانییەکەی وەردەگرێت.
تارێمی کە پێدەچێت گرێبەستێکی دوو ساڵە لەگەڵ پاڵەوانی یۆنان واژۆ بکات، دەرفەتی ئەوەی دەبێت لەگەڵ ئەم یانەیە لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات./.