بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بایرن میونشن کە تەرکیزی لەسەر بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرەکەی بە کڕینی نیکۆلاس جاکسۆن لە چێڵسی دەکرد، لەگەڵ ئەو یانەی گەیشتووەتە ڕێکەوتن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو هێرشبەرە سەنیگالییە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزای گۆڕانکاری تۆپی پێ ڕایگەیاند کە گواستنەوەی جاکسۆنی تەمەن 24 ساڵ بۆ پەیوەندی کردن بە بایرن میونشن پشتڕاست کراوەتەوە. بە پێی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو یانەکە، نیکۆلاس جاکسۆن بە گرێبەستێکی یەک ساڵە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ دەچێتە یانەی بایرن میونشن./.