بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی باشترکردنی خۆراکی کۆمەڵگەی وەزارەتی تەندرووستی ئێران لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا خواردنی سەوزە دەبێتە هۆی برینی گەدە ڕایگەیاند: سەوزە هۆکاری برینی گەدە نییە، بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی گەدەیان هەیە دەبێت سەوزیەک بخۆن کە پێکهاتەی ڕیشاڵیان کەمترە یان ئەو سەوزانەی کە ئاسانتر هەرس دەکرێت، وەک سەوزەی کوڵاو. بۆیە سەوزە نەک هەر هۆکاری برینی گەدە نییە، بەڵکو لابردنی نابێت تەنانەت لە کەسانی توشبوو بە نەخۆشی کۆئەندامی هەرسیشدا ڕووبدات و بەڵکو خواردنی هاوسەنگی سەوزە یارمەتی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس دەدات./.