بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی مەشات بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەحمەد غالب ڕەهوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی سەنعا و چەند وەزیرێکی کابینەکەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: شەهیدانی ڕێزداری ئێمە بەرپرسیارێتی خۆیان لە دژوارترین قۆناغی مێژوودا بە شیاوبوونێکی تەواو جێبەجێ کرد.

ناوبراو وتی: شەهیدانی یەمەن لە پیرۆزترین ڕێگا و لە بەرامبەر دڕندەترین دوژمنی خودا و مرۆڤایەتی، واتە زایۆنیستەکانی تاوانبار، شەهید بوون و ئەمەش سەرکەوتنێکی ئاشکرایە.

مێهدی مەشات بەرامبەر بە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: هێرشە ئاسمانییەکانی ئێوە نابێتە هۆی ترس و تۆقاندنی ئێمە و هەڕەشەکانی ئێوە ئێمە لە ڕێگای پیرۆزی خۆمان پاشگەز ناکاتەوە و بە پێی بەڵێنی خودایی، سەرکەوتنی ئێمە مسۆگەرە و بەڵێنی خوداش جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی: دوژمنی تاوانبار بەم تیرۆرە ئێمەی تازیەبار کرد بەڵام بەڵێن بە خودا و گەلی یەمەن و بنەماڵەی شەهیدان دەدەین کە تۆڵەی خوێنی شەهیدە ئازیزەکانمان دەکەینەوە و لە دڵی ئەم برینانەوە سەرکەوتن بەدیدەهێنین./.