بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی مەشات بە بۆنەی
شەهیدبوونی ئەحمەد غالب ڕەهوی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی سەنعا و چەند وەزیرێکی
کابینەکەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: شەهیدانی ڕێزداری ئێمە بەرپرسیارێتی
خۆیان لە دژوارترین قۆناغی مێژوودا بە شیاوبوونێکی تەواو جێبەجێ کرد.
ناوبراو وتی: شەهیدانی یەمەن لە پیرۆزترین ڕێگا و لە
بەرامبەر دڕندەترین دوژمنی خودا و مرۆڤایەتی، واتە زایۆنیستەکانی تاوانبار، شەهید
بوون و ئەمەش سەرکەوتنێکی ئاشکرایە.
مێهدی مەشات بەرامبەر بە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی
ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: هێرشە ئاسمانییەکانی ئێوە نابێتە هۆی ترس و تۆقاندنی ئێمە و
هەڕەشەکانی ئێوە ئێمە لە ڕێگای پیرۆزی خۆمان پاشگەز ناکاتەوە و بە پێی بەڵێنی
خودایی، سەرکەوتنی ئێمە مسۆگەرە و بەڵێنی خوداش جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی: دوژمنی
تاوانبار بەم تیرۆرە ئێمەی تازیەبار کرد بەڵام بەڵێن بە خودا و گەلی یەمەن و
بنەماڵەی شەهیدان دەدەین کە تۆڵەی خوێنی شەهیدە ئازیزەکانمان دەکەینەوە و لە دڵی
ئەم برینانەوە سەرکەوتن بەدیدەهێنین./.