بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی شەممە محەممەد ئەحمەد مفتاح ی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەتی سەنعا بەوەکالەت دیاریکرد.

پێشتر بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەواڵی شەهیدبوونی سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێکی کابینەی حکومەتی سەنعای بە هۆی بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە ڕاگەیاند./.