بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی سەبارەت بە شەهیدبوونی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کابینەی حکومەتی سەنعا لە یەمەن لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: بەئامانجگرتنی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی یەمەن، پیشاندەری تێپەڕاندنی هێڵە سوورەکانەوە و شەڕ چووەتە قۆناغێکی نوێ و تۆڵەی دەکرێتەوە.

ناوبراو وتی: قسە و کرداری ئێمە یەکێکە و ئازادیی فەڵەستین بابەتی سەرەکییە بۆ یەمەن و لەم ڕێگایەشدا ئامادەی هەر تێچوویەکین.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: داگیرکاران توانای شکاندنی ئیرادەی گەلی یەمەنیان نییە و بە هەر نرخێک درێژە بە پشتیوانیکردنی غەززە دەدەین و زەبری خۆمان بە سەر زایۆنیستەکاندا دەسەپێنین.

بەخیتی وتی: شەڕی ئێستا چارەنووسسازە و دوژمنی زایۆنیستی باجی قورسی شەهیدکردنی سەرۆک وەزیران و وەزیرانی یەمەن دەدات./.