بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیتامینەکانی گروپی B هەشت جۆری جیاواز لەخۆ دەگرێت کە هەریەکەیان ئەرکی جیاوازیان هەیە، بەڵام هەموویان بە ئاسانی لە جەستەدا دەردەچن. لەبەر ئەم هۆیە، جەستە ناتوانێت بۆ بەکارهێنانیان لە داهاتوودا هەڵیبگرێت و لە کاتی دیکەدا پێویستە جارێکی تر ئەم ڤیتامینانە بخۆنەوە.

باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامین B پاش لە خەو هەڵسانە. هەروەها بەڵگە هەیە کە خواردنی ڤیتامین B لە ئێوارە یان نزیک شەو کاریگەری لەسەر خەو هەیە. بۆ ڕێگریکردن لە کاریگەری نەرێنی لەسەر خەو، هەوڵ بدە بەیانیان ڤیتامین B بخۆیت و باشترە لەگەڵ خواردندا بخۆیت بۆ ئەوەی هەڵمژینی زۆرتر بێت. خواردنی ڤیتامین B لە بەیانیان پێشنیار دەکرێت بەهۆی ڕۆڵی گرنگیان لە تێکشکاندنی خۆراکە گرنگەکان و بەرهەمهێنانی وزە.

باشترین سەرچاوە سروشتییەکانی ڤیتامین B چین؟

ماسی، گۆشت، مریشک، نان، دانەوێڵە، بەرهەمە شیرەمەنییەکانی وەک شیر و ماست و پەنیر، هێلکە، نان، چەرەسات، سەوزە، عەلی بابا، جگەر و پاقلەمەنی./.