بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای پاسدارانی شۆڕشی
ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی تاوانە دڕندانە و دەستدرێژییەکەی ڕژێمی
زایۆنیستیی بۆ سەر یەمەن کردووە و تیرۆری سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرانی
کابینەی حکومەتی سەنعای بە نموونەیەکی ئاشکرای تیرۆریزمی حکومی و تاوان لە دژی
مرۆڤایەتی ناو بردووە.
لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە کە ئەم تاوانە
دڕندانەیە بێدەنگی لایەنەکانی پشتەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەردەخات.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە ئەم تاوانە نەک تەنیا ئیرادەی
تێکۆشەرانە و شۆڕشگێڕانەی گەلی یەمەن لە ڕێگای خۆڕاگری و بەردەوامبوون لە بەرامبەر
ستەمکاران و داگیرکاران لاواز ناکات، بەڵکوو خوێنی پاکی شەهیدانی ئەم تاوانە و
شەهیدانی دیکەی خۆڕاگری ئیسلامی، جوگرافیای توڕەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی
زایۆنیستەکان بەرفراوانتر دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە گەلی قارەمانی یەمەن و خۆڕاگرییەکەی
وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوەی ئەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەنەوە./.