بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی یەمەن، کەشتی نەوتهەڵگری SCARLET RAY ی ڕژێمی زایۆنیستیی لە باکوری دەریای سوور بە مووشەکی بالستی کردووەتە ئامانج.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە سەرکەوتوو بووە و مووشەکەکە ڕاستەوخۆ بەر کەشتییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتووە.

یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە پشتیوانییەکانی یەمەن بۆ خەڵکی غەززە بە کردەوە بەردەوام دەبێت./.