بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە
هێزی دەریایی یەمەن، کەشتی نەوتهەڵگری SCARLET
RAY ی ڕژێمی زایۆنیستیی لە باکوری دەریای سوور بە مووشەکی بالستی
کردووەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هێرشەکە سەرکەوتوو بووە و
مووشەکەکە ڕاستەوخۆ بەر کەشتییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتووە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە پشتیوانییەکانی یەمەن بۆ خەڵکی غەززە بە کردەوە بەردەوام دەبێت./.