بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، ئینتەر بە فەرمی گواستنەوەی مانوێل ئاکانجی بەرگریکاری مانچستەر سیتی ڕاگەیاند
و کۆتایی بە چەند هەفتەیەک لە پێشبینیەکان هێنا. ئینتەر ئاکانجی بە گرێبەستێکی
قەرز بە بڕی 2 ملیۆن یۆرۆ کڕی.
ئاکانجی لە
ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی سیتی و توانای یاریکردنی لە
هەموو پێگەکانی هێڵی بەرگریدا بوو. لەبەر ئەم هۆیە سەرنجی یانە گەورەکانی وەک میلان
و گەڵاتەسەرای و کریستال پالاس، تۆتنهام و بایەرلیڤەرکوزنی ڕاکێشابوو. لەگەڵ ئەوەشدا پێی باش بوو ببێتە بەشێک لە تیپێک کە بەشداری
لە چامپیۆنزلیگ دەکات و لە کۆتاییدا ئینتەری هەڵبژارد./.