بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕیال بێتیس لە دوایین رۆژی وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی توانی گواستنەوەی ئانتۆنی ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یۆنایتد یەکلایی بکاتەوە. ئانتۆنی وەرزی ڕابردوو بە گرێبەستی قەرز بۆ بێتیس یاری کرد و 9 گۆڵ و 5 ئەسیستی گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمار کرد.

دوای کۆتایی هاتنی ماوەی ئامادەبوونی، دەرکەوت کە چیتر جێگەی لە پلانەکانی رۆبن ئاموریم نەماوە و خودی ئەو یاریزانەش حەزی ئەوە بوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بێتیس بە هەمیشەیی بکات. لە کۆتاییدا دوای دانوستانەکان ڕێکەوتنێک کرا لەسەر بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 3 ملیۆن یۆرۆ دیکە وەک پاداشتی ئەدای ئانتۆنی بۆ گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا./.